Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بن هەنگڵ لە خەودا، نیشانەی سەرزەنشت و پیسییە.

مووی بن هەنگڵیش، نیشانەی گەیشتنە بە مراز و زاڵبوونە بەسەر دوژمندا.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لە بن هەنگڵیەوە بۆنی ناخۆش دەهات، ماڵ و سامانی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر کەسێک، دەستەکانی لە بن هەنگڵی نابوو، نیشانەی گەیشتنە بە مراز و سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا.

هەندێک لە لێکدەوەانی خەو گوتوویانە: نیشانەی هەبوونی هەستی مرۆڤایەتی و جوامێرییە.

ئەگەر بینی هیچ کەموکورتییەک لە بن هەنگڵیدا نییە، ئەوا نامەردی دەچێژێت و دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

ئەگەر بینی لە بن هەنگڵیەوە بۆنی ناخۆش دەهات، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت، بەڵام بە ناڕەحەتی.

ئەگەر عارەقە لە بن هەنگڵیەوە دەهاتە خوارەوە، واتە بە ئەندازەی ئەو عارەقە، کەموکورتی لە ماڵ و سامانیدا پەیدا دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *