میرنشینی هەکاری لە هەرێمی (جۆلە مێرگ) لە باکووری کوردستان لە سەدەی سێزدەهەمی زایینیەوە دەرکەوتووە.
هێز و دەست ڕۆیشتووی میرەکانی و دەسەڵاتیان هەر لە زێی گەورە تا دەریاچەی(وان)ی گرتووەتەوە، لە ڕۆژهەڵاتیش زۆرجاران دەسەڵاتیان گەیشتووەتە سەلماس و خۆی.
بنەماڵەی میرانی هەکاری لە نێو کورداندا بە خانەدانی ناویان ڕۆیشتووە و وەکوو پاشا و گەورە و میر ناسراون و لە دەرباری خۆیاندا مشورخۆر و بەکاربوون و لە سەرجەم ئەو شارو دێهاتانەی لە ژێر دەستیاندا بوونی هەبووە، زۆریان بەرەو ئاوەدانی بردووە و هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی خەڵکیان داوە، بە تەنگ ڕێ و بان و بازرگانی وڵاتی خۆیان بوون و سەروکاریان لە گەڵ زانست و زانیاریدا هەبووە ڕێزیان لە زانا و چاکە کاران گرتووە، قوتابخانە و مەڵبەندی فێربوونیان ئاوەدانکردۆتەوە.
لە بەناوبانگترین میرەکانیان:
١- میر ئەسەدەدین مووسا کوڕی مەنگەلان: لە کاتی هاتنی مەغۆلەکان بۆ دەڤەرەکە، میری میرنشینەکە بووە.
٢-میر عیمادەدین موجلی: نەوەی میر ئەسەدەدین بووە، بەوە ناسراوە زۆر حەزی لە زانست و زانیاری کردووە، ڕێزی لە زانایان ناوە و قوتابخانەی بۆ کردوونەتەوە.
میرنشینی هەکاری دووای ئەو سەردەمە هەر بە بەهێزی ماوەتەوە لە سەردەمی عوسمانیەکانیشدا میرەکانی خودان دەسەڵات بوون.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇