Spread the love

هەڵوێستی سەفەویەکان و دابەش بوونی کوردستان

سەفەویەکان لەو ماوەیەدا توانیبوویان هێز بهێننەوە بەرخۆیان و لەشکر کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان لە کوردستان دابمەزرێننەوە.  بۆ ئەو مەبەستە شا ئیسماعیل هێزێکی بە سەرکردایەتی (قەرەخان) ڕەوانە کرد و گەمارۆیەکی توند و درێژی خستە سەر شاری ئامەد(دیاربەکر) بەڵام کوردانی شارەکە دوای خۆراگری و ئازایەتیەکی دلێرانە توانیان لەشکری سەفەویەکان بشکینن.  پاشان هێزەکانی میرو سەرانی کورد بە سەرپەرشتی “مەلا ئیدردیسی” بەدلیسی، لەگەڵ ئەو لەشکرە عوسمانیەی نێردرابوو لە ڕوویاندا وەستان. لە ئەنجامی ئەو جەنگەدا کە لە ساڵی ١٥١٦ز لە نزیک ماردین ڕوویدا و بە جەنگی(قۆچ حەسار) بەناوبانگە، لایەنی کورد و عوسمانی سەرکەوتنێکی دیاریان بەدەستهێناو هەوڵی سەفەویەکانیان پووچەڵکردەوە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *