بنەماکانی ئەدەبییاتی کلاسیزمی کوردی:
1- بەشی هەرە زۆری بەرهەمی ئەدەبییاتی
کلاسیزمی کوردی هۆنراوەیە، چونکە سیفەتی زاڵ بە سەر ئەو ئەدەبە کلاسیزمەدا
شێعر و هۆزانە، کە ئەویش لە شێوەی شعێری ستوونی دیارە و بە یەک سەروا
هاتۆتە خوارێ.
٢- ئەدەبییاتی کلاسیزمی کوردی گرنگییەکی زۆر بە پتەوی واتا دەدات، ئەدەبێکە
کە هەموو کەس ناتوانێت بە ئاسانی لێتێبگات، چونکە کلاسیزم خۆی ئەکادیمیەت و
قوتابخانەیە.
٣- یەکیەتی بابەت لە شێعری کلاسیزمی کوردیدا زۆر کەم پەیڕەو کراوە، چونکە لە هەر دوو بەیتێکدا، شاعیر بابەتێک باس دەکات.
٤- پەیڕەوانی بابەتی کلاسیزم لاسایی بەرهەمی ئەدەبییاتی پێش خۆیان
دەکەنەوە، بەڵام نەک لاساییکردنەوەیەکی کوێرانە، بەڵکوو ڕەچاوکردن و
شوێنهەڵگرتنی کۆمەڵێک دەستوور و سەرەتاییە سەبارەت بە بابەت و وێنە و شێوەی
داڕشتنی شێعر.
٥- شێعری کلاسیزمی کوردی لە سەر کێشی (عەروزی) عەرەبی دانراوە و
تەرازووەکەی ئەو عەروزانەن، کە زمانەوانی بە ناوبانگی عەرەب (خەلیلی
ئەحمەدی فەراهیدی) دایناوە، شاعیرانی کلاسیمی کوردیش هەوڵیانداوە هەموو
دەریاکانی ئەو عەروزانە بەکاربهێنن.
٦- کلاسیزم زیاتر گرنگی بە دیوی دەرەوە بە ڕوخسار و دیمەن دەدات لەوەی کە
بە ناوەڕۆک بدات، گرنگی بە وشەکاری دەدات بەر لەوانە بە وێنە بەر لە مادە،
شاعیرانی کلاسیزم گرنگی زۆریان بە وشەسازی و ڕەوانبێژیداوە، شێعرەکانی نالی
بۆ نموونە ئەم دیاردەیە جێگیر دەکەن.
٧- هۆنراوەکانی کلاسیزمی کوردی بە دەوری چەند مەبەستێکدا دێت و دەچێت و
لێیان دوورناکەوێتەوە وەک: دڵداری، غەزەل، پێداهەڵدان و لاواندنەوە
و…..هتد.
٨- لە ئەدەبییاتی کلاسیزمی کوردیدا، لەبەر بارودۆخی میللەتی کورد، زۆرجار
هۆزانڤان و شاعیرانی کورد بابەتی نەتەوایەتیان خستۆتە ڕوو، ئەم دیاردەیەش
کلاسیزمی کوردی لە ئەدەبییاتی کلاسیزمی جیهانی جیادەکاتەوە، نموونەش بۆ
ئەمە هۆنراوەکانی ئەحمەدی خانی و حآجی قادری کۆیی….هتد ئەوانی ترن.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇