Spread the love

“یاسای حامورابی لە (عێراق) و یاساکانی سولۆن لە (یۆنان) و یاسای دوازدە لەوحەکەی (ڕۆمانییەکان)، نموونەی ئەو جۆرە یاسایانەن.

بە بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و پێکهێنانی دەوڵەت، یاسا لە لایەن دەوڵەتەوە دانرا و بە یاسا نووسراوەکانیش ناسرا سەرەتا دانانی یاسا ڕووکەشبوو، چونکە دەستکاری دابونەریتە کۆنەکان نەدەکرا تەنیا دەنووسرایەوە. بەوەش وای لێهات کە بە پێی حوکمەکان خەڵکەکە ببەستنەوە.

“یاسای حامورابی لە (عێراق) و یاساکانی سولۆن لە (یۆنان) و یاسای دوازدە لەوحەکەی (ڕۆمانییەکان)، نموونەی ئەو جۆرە یاسایانەن. حامورابی کە نزیکەی دووهەزار ساڵ پێش زایین پاشای بابل بووە، یاساکەی لەسەر بەرد نەخشێنراوە بە یاسایەکی کۆن دادەنرێ.

ئەو یاسایە نووسینەوەی دابونەریتە باوەکانی سەردەمی خۆی بووەو و باس لە مەسەلەکانی: سزادان، دەستکەوتەکانای( ئیمتیازات) کار بەدەستان، گرێبەستی کڕین و فرۆشتن، گواستنەوەی کەلوپەل، وەکالەت قەرز، فەرز، دەستبەسەرداگرتن، مەسەلەی کۆێلەداری و خێزانی کردووە.

دەرکەوتن و جێبەجێکردنی یاسا هەنگاویکی گرنگ بوو لە رووی دیاریکردن و پشتگیریکردنی مافی مرۆڤ، ئەگەر لە سەرەتاشدا بە شێوەیەکی سادە بووبێت بەڵام لە گەشەکردنێکی بەردەوامدا بووە تا گەیشتیۆتە ئەو ئاستەی کە ئێستا تیایەتی.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *