Spread the love

لە (٢٩/٠٣/١٩٨٧) بە بڕیارێکی سەرکردایەتی، حوکمی ڕەها درا بە بکوژ (عەلی حەسەن ئەلمەجید)، ناسراو بە “عەلی کیمیاوی”، ئەلمەجید دوای وەرگرتنی ئەم دەسەڵاتە، کەوتە جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ترسناک و داپڵۆسێن و لە ناوبردنی فراوان، دژ بە تەواوی دێهاتنشینانی باشووری کوردستان.

بە فەرمانێک لە حوزێرانی ساڵی ١٩٨٧ی.ز، هەموو ناوچە گوندنشینەکان کران بە ناوچەی قەدەغەکراو و فەرماندرا بەوەی هەر کەسێک لەم ناوچانەدا دەستگیر بکرێت بە بێ لێپرسینەوە، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٧٠) ساڵیدایە لە سێدارە بدرێن.

بۆیە لە ترسی چەسپاندنی سزاکانی ئەم بڕیارە، خەڵکێکی زۆر گوندەکانیان چۆڵکرد و بەرەو شار و شارۆچکەکان کۆچیانکرد.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *