Spread the love

١. سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بە سەر کوردستان بە گشتی و ناوچە ئازاد کراوەکان بەتایبەتی.

٢. مین ڕێژکردنی زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە شاخاوییەکان، کە سەرچاوەی بژێوی دانیشتوانەکەی بوو.

٣. تەقاندنەوە و کوێرکردنەوەی زۆربەی سەرچاوە ئاوییەکان و ژەهراویکردنی کانیاوەکان.

٤. سووتاندنی ڕەز و باخ و پاوان و زەوییە کشتوکاڵییەکان و بڕینەوەی دارستانەکان بە مەبەستی لە ناوبردنی سەرچاوەکانی داهاتی ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە.

٥. بە زۆر ڕەوانەکردنی پیاوانی ناوچە کوردییەکان بۆ ڕێزی سوپا و سوپای نەتەوەیی واتە: (الجیش الشعبی) و جاشایەتی، بەتایبەتی لە کاتی شەڕەکانی ڕژێم لەگەڵ وڵاتی ئێرانی داگیرکەر یان لە گەڵ پێشمەرگەدا.

بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ی.ز لە نێوان شاڵاوەکانی ئەنفال، ڕژێم بێگوێدانە هیچ یاسا و ڕێسایەک، هەرچی ژێرخانی ئابووری کوردستان هەبوو بەتەواوەتی وێرانیکرد، بەڵام بە جۆرێک ئەگەر چەندین ساڵ بنیاتنانەوەی بۆ بکرێت، ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply