Spread the love

میرنشینی بەدلیس

ئەو میرنشینە لە شاری بەدلیس لە باکووری کوردستان لە سەردەمی “عەباسیەکانەوە” سەری هەڵداوە، بە هۆی یەککگرتنی پیاو ماقوڵانی هۆزی ڕۆژەکی دامەزراوە بە سەدان ساڵ دەسەڵاتیان بە پشتاوپشت لە باوک و باپیران بۆ ماوەتەوە، بنەماڵەی خانەدانی مێژوونووسی بەناوبانگ(شەرەفخانی بەدلیسی) هەمەکارە و میری ئەو میرنشینە بوون، بە پێی قسەی شەرەفخانی بەدلیسی ناوی (١٨) میری میرنشینەکەی دەست کەوتووە کە فەرمانڕەوایان کردووە.

لە میرە بەناوبانگەکانیان: میر شەرەفەدین ئەبووبەکر کە سەرەتاکانی سەردەمی دەوڵەتی جەلائیری فەرمانڕەوایی کردووە، لە کتێبی شەرەفنامەدا نێوی هاتووە، میرنشینەکە لە سەردەمی ئەمدا بچووک و سنووردار بووە، میر زیائەدین ڕۆژەکی کە لە نێوە ڕاستی سەدەی چواردەهەمی زایینی میری میرنشینەکە بووە، بە ئازایی و لێهاتووی نێو بانگی دەرکردووە و سنووری میرنشینەکەی فراوان کردووە بۆ باکووری دەریاچەی”وان”.

https://fb.watch/aciicAzsrK/

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply