Spread the love

بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی داگیرکەر، لە هەردوو ویلایەتی بەسرە و بەغدا، قەوارەیەک بوو، ئینگلیز دایتاشیبوو، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژیەکانی، بۆیە لکاندنی ویلایەتی مووسڵ واتا(باشووری کوردستان) بە دەوڵەتی نەتەوەیی عێراقی داگیرکەرەوە، شتێکی یەکجارەکی بوو لە سیاسەتی بەریتانیا، بە لەبەرچاوگرتنی هۆکاری ئابووری و بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا.

بە بڕیارێکی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ١٩٢٥/٠١/١٦ی.ز بە فەرمی باشووری کوردستان واتا (ویلایەتی مووسڵ)ی کردە بەشێک لە جەستەی سیاسی دەوڵەتی نەتەوەیی عێراق، بەڵام بە بەشێکی جیاواز، هەر بۆیە ڕژیمە عێراقییە یەک لە دوای یەکەکان، بەردەوام لە هەوڵی داڕشتنەوەی پێکهاتەی نەتەوەیی و جوگرافی و مێژووی ئەم هەرێمە بوون، بە داڕشتنێکی عەرەبییانە لە پێناو نەهێشتنی هەموو مۆرکێکی جیاواز لە نێوان عێراقی عەرەبی داگیرکەر و کوردستاندا.

ئەم کارەشیان لە ڕێی سیاسەتی بەعەرەبکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانەوە بە ئەنجام دەگەیاند.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *