Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بلۆق لە خەودا، ماڵە.

ئەگەر بینی لەسەر جەستەی پۆرگ و بلۆق پەیدا بوو، بە قەدەر ئەو بلۆقە، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێ، بەتایبەت ئەگەر لەناو ئەو بلۆقە، چڵک و پیسی ببینێ، ئەوا ماڵێکی زیاتری دەست دەکەوێ.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی بلۆق لەسەر لەشی هەبوو و ئازاری دەدا، واتە بە ئەندازەی ئەو بلۆق و ئازارە، ماڵی حەڵاڵی دەست دەکەوێ.

ئەگەر بلۆقەکە ئازاری نەدەدا، واتە ڕوو دەکاتە ماڵی حەرام.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بلۆق لە خەودا، پێنج لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

یەکەم: ماڵ و سامانی زۆر دەبێ. دووەم: ژنێکی بەکەڵک دەخوازێ. سێیەم: کوڕی دەبێ. چوارەم: خواست و ئاواتەکانی دێنە دی. پێنجەم: دوور دەبێ لە خەم و خەفەت.

ئەگەریش بلۆقی بە هەموو گیانیەوە بینی، ئەوا هەر پێنج خاڵەکەی لێ بەدی دەکەوێ.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply