Spread the love

بزانە کە بلوور لە خەودا، ژنی بێ دایک و باب و بێ بنچینەیە.

ئەگەر بینی بلووری هەیە یان کەسێک پێیدا، واتە ژنێکی بێ بنچینە و بێ بنەما دەکاتە ژنی خۆی.

ئەگەر بلووری هەبوو و لەناوچوو، واتە ژنەکەی تەڵاق دەدات، یانیش لێی دوور دەکەوێتەوە.

ئەگەر بلووری ڕەشی هەبوو، واتە بەهۆی ژنانەوە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.

جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر بینی بلووری دەفرۆشت، نیشانەی ژنانی ناڕەسەن و بێ ڕەچەڵەک و بێ بنچینەیە.

ئەگەر هەندێ لەو بلوورانەی کە فرۆشتبووی، کونیان تێدا نەبوو و هەندێکیان کونیان هەبوو، نیشانەی کچانی شوونەکردوو و ژنانی بێ بنچینەیە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply