وەکوو ئاهەنگی کوردە ئێزدیەکان و جەژن ی (الفصح)فەلەکان و جەژنی نەورۆزی کوردان و نەتەوە ئاریەکان، کە لای کورد بووەتە جەژنی نەتەوەیی.
بەشی حەفتاویەکی مێژوو؛ ئاهەنگی سەری ساڵ:
ئەم ئاهەنگە بە بیروباوەڕە ئایینیەکانی دانیشتوانی دۆڵی دوو ئاوانەوە بەندە. لەسەرەتادا لەسەردەمی سۆمەریەکانەوە دەستی پێکرد. پاشتر لە وڵاتانی بابل و ئاشووریش بڵاوبووەوە، بەڵام زیاتری لای بابلیەکان بووەتە باو. ئەم ئاهەنگە هێمایەک بووە بۆ سەرەتای نوێبوونەوەی ژیان لەگەشەکردن و سەوزبوونی زەوی و دار و درەخت و ڕووەک و ئاژەڵ و پەلەوەر و مێروو، هەروەها هێمایەکیش بووە بۆ گوڵ و جوانی.
ئاهەنگێڕان لە سەرەتای مانگی نیسان دەست پێدەکرد و ١٢ ڕۆژی دەخایاند و پێنج ڕۆژی یەکەمی تەرخان دەکرا بۆ پاکبوونەوە لە تاوان و نوێکردنەوەی پەیمان بۆ پاشا و هێشتنەوەی پاشا لە سەر حوکم بۆ ساڵێکی تر.
لەشاری بابل شەقامی تایبەت بە تێپەڕبوونی کاروانی ئاهەنگەکە هەبوو ناوی(شەقامی کاروان)ی لێنرابوو، کە دەرگای پەرستگای خواوەند عەشتارەوە تا دەروەوە شورەی شار درێژ دەبووەوە کە پەرستگای تایبەتی بۆ ئاهەنگێڕانەکەی لێبنیاتنرابوو. پاش کۆتایی پێهاتنی ڕێڕەوەی کاروان و گەیشتنی کاروانەکە بە پەرستگای ئاهەنگەکە پیاوی ئایینی((کاهن)) درووشمەکانی پاشای دەوتەوە بەمەش ئاهەنگەکە دەگەیشتە لووتکە، و ئاهەنگەکە کۆتایی دەهات. لە ڕۆژی دواتردا پەیکەری خواوەندەکانیان دەگەڕاندەوە پەرستگاکان.
جێی ئاماژەیە ئەم ئاهەنگە جۆرە ڕێکخستنێک بوو لە نێوان پاشاو کاهنەکاندا بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتی ئایینی و دنیای لە نێوان خۆیاندا. لەگەڵ ئەوەدا ئەم ئاهەنگە هێمایەکی ئایینی بووە ئاماژەش بووە بە زۆربوون و وەرزی گەشە، هێمای نوێبوونەوەی ژیانیش بووە.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇