Spread the love

بۆیە دەتوانین بڵێن گرنگترین ئاکامەکانی (شەڕی-جەنگی) چاڵدێران لە سەر کوردستان ئەمانە بوون:

یەکەم: لە ئەنجامی (شەڕی-جەنگی) چاڵدێران و ڕووداوەکانی دواتر، کوردستان بە شێوەیەکی کرداری بۆ یەکەمجار لە مێژووی نوێدا دابەشکرا، بەشی ڕۆژهەڵاتی لە ژێردەستەڵاتی دەوڵەتی سەفەویدا مایەوە، بەشە زۆرەکەی تریشی کەوتە ژێر دەستی عوسمانیەکان.

دووەم: عوسمانیەکان بە هۆی داگیرکردنی ناوچەیەکی زۆری کوردستان توانیان پاریزگاری لە سنووری ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتەکەیان بکەن.

سێیەم: سەردەمێکی درێژ، (شەڕ-جەنگ) و ململانێ لە نێوان سەفەوییەکان و دەوڵەتی عوسمانی دەستی پێکرد کە تاکوو سەرتاکانی سەدەی بیستەمی خایاند، لە ماوەی ئەم چوار سەدەیەشدا چەندین (شەڕ-جەنگ) و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتە داگیرکەرەدا هاتە ئاراوە، کە خاکی کوردستان زۆربەی کات ببووە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *