چیرۆکی ئەم تابلۆیە کە بۆ ٥٢٢ ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە بۆ هەموو کوردێک زۆر تراژیدییە!
چیرۆکی خیانەت لە نەتەوەی خۆت و چەمانەوە بۆ دوژمنەکەت تاوەکوو لە گۆشەیەکی کۆشکەکەیدا جێگات بکاتەوە.
هێرۆدۆت دەگێڕێتەوە بەهۆی خیانەتی سەرکردەی سوپای مادەکان (هارپاک) ساڵی ٥٥٠ی پێش زاین ئەو فارسانەی کە ژێردەستەی ماد بوون، ئیمپراتۆریەتەکەیان ڕووخاند و خۆیان بوون بە سەرداری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پاداشتی ئەو کارەدا هەندێک لە سەرکردەمادەکان وەک کاربەدەست و سەرکردەی سوپای فارسی ئەخمینی مانەوە، بەڵام مانەوەیەک بەو زەلیلیە و چەمانەوە لەبەردەم دوژمنەکۆنەکەت دا.
ئەوەی دەیبینن تابلۆیەکی ڕاستیە و کەسایەتیکی ماد لەبەردەم پادشای فارس چەماوەتەوە لە کۆشکەکەیدا، کە بێگومان ئەم تابلۆیە بە بێ هۆکار دروست نەکراوە لەلایەن داریوشەوە… چونکە هەر لەم سەردەمەدا مادەکان هەوڵیان دا بگەڕێنەوە سەر دەسەڵات و شۆڕشیان کرد بەڵام شکستیان هێنا.
سەرچاوە: پەیچی شوێنەوارەکانی کوردستان
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇