Spread the love

لە کاتی دەسەڵاتی ڕۆمۆلۆسی یەکەم، کە دامەزرێنەری شاری “ڕۆما” بوو، ساڵ تەنیا ١٠ مانگ بوو، ٦ مانگی ٣٠ ڕۆژ بوو، ٤ مانگی ٣١ ڕۆژ بوو، واتە دەیکردە ٣٠٤ ڕۆژ.

بەڵام کە دەسەڵات کەوتە دەست ((نۆماپۆمپیلۆس)) ٧٣٣ی پێش زایین، ویستی بیکاتە هاوشێوەی ڕۆژژمێری (قەمەری-مانگی).

ئەم پاشایە دوومانگی دیکەی بە مانگەکان زیاد کرد، January و February، واتە مانگی یەک و دووی بە ١٠ مانگەکە زیاد کرد و بووە ١٢ مانگ.

خەڵکی ئەو سەردەمە، ڕۆژانی جووتیان پێ نەگبەت بوو، بۆیە پاشا هات و هەموو مانگەکانی کردە تاک، واتە دەستی لە مانگە ٣١ڕۆژەکان نەدا، تەنیا مانگە ٣٠ ڕۆژەکانی کەم کردەوە و کردیانیە ٢٩ ڕۆژ. لێرە ٦ ڕۆژ زیادی کرد.

کەواتە ٣٥٥ ڕۆژ دروست دەبێت، ٥٧ ڕۆژ بێ ناو دەمانەوە، لەم ٥٧ ڕۆژە ٢٩ ڕۆژی دەداتە January، هەروەها ٢٨ ڕۆژیشی دەداتە February.

تێبینی: لەبەر ئەوەی مانگی ٢ واتە February بە جووت مایەوە، چونکە ئەو مانگە لای ڕۆمەکان، خاوێن بوونەوە بوو لە گوناهەکان و ڕێزلێنان بوو لە مردووەکانیان.

سەرچاوە: ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G