Spread the love

رۆژی سێشەممە ٠٥/٠٢/٢٠١٩ ئینجیلێكی تەمەن ١٢٠٠ساڵە بە زێڕ لەسەر پێستە نووسراو، لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان دۆزرایەوە.

سێ گومانلێكراو له‌ شارۆچكه‌ی كایاپناری ناوه‌ندی شاری دیاربەکر، به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئه‌و په‌رتووكه‌ ئاینیه‌ی كه‌ به‌ زێڕ له‌سه‌ر پێسته‌ نووسراوه‌ته‌وه‌ و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ١٢٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. بۆ كڕیار گه‌ڕاون بەڵام لە لایەن پۆلیسی دژە قاچاخی شوێنەوارناسییەوە دەستبەسەر کراون.

بە بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئامەد، له‌ چواری شوباتدا ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆن كراوە و چەند گومان لێکراوێک له‌ میانی تاوانه‌كه‌دا كه‌ هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌و په‌رتووكه‌ ئاینیه‌یان داوە، ده‌ستبەسەر كراون.

ده‌ست به‌سه‌ر ئینجیلێكدا گیراوە كه‌ بە زێڕ له‌سه‌ر پێسته‌یه‌ك نووسراوەتەوه‌ و له‌ ٣٤ لاپه‌ڕه‌ پێک هاتووە. سه‌باره‌ت به‌ ئەم کتێبە ئایینیە شه‌ش گومانلێكراو دەستبەسەر كراون.

https://www.youtube.com/watch?v=EPI8D7jwn-Y

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply