Spread the love

ئاوی لیمۆ بەسوودە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی لە وەرزی زستاندا، تێکەڵەیەک لە ئاوی لیمۆی تازە و ئاوی گەرم باشترین خواردنەوەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا لە وەرزی سەرمای ساڵدا. بەڵام سوودەکانی تری لیمۆ بەم شێوەیەن:

باشترکردنی سیستەمی بەرگری لەش:

لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم. ڤیتامین سی دەتوانێت سیستەمی بەرگری لەش لە بەرامبەر هێرشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا زیاد بکات و بەهێزی بکات، پۆتاسیۆمیش لە بەرامبەردا یارمەتی کارکردنی مێشک و دەمارەکان دەدات و پەستانی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات.

باشترین ڕێجیم:

خواردنەوەی ئاو لەگەڵ لیمۆ نەک تەنها پرۆسەی دابەزاندنی کێشت خێراتر دەکات، بەڵکوو جەستەت پاک دەکاتەوە لە ژەهرەکان و وزەت زیاد دەکات، بە هەبوونی پێکتین لە لیمۆدا، ئارەزووی خواردن کەم دەبێتەوە. بۆیە باشتر وایە لەکاتی ڕێجیمدا بۆ دابەزاندنی کێشت، لە خواردنی لیمۆ کەمتەرخەم نەبیت.

پەڵەی پێست لەناو دەبات:

ڤیتامین سی لە لیمۆدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چرچی و پەڵەی پێست. ئاوی لیمۆ بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئەو ژەهرانەی کە دەبنە هۆی ناتەندروستی پێست.

قورگ ئێشە لەناو دەبات:

باشترین دەرمان بۆ ئازاری قورگ لیمۆیە. کەوچکێک ئاوی لیمۆی ترش بخەرە ناو نیو پەرداخ ئاوەوە و غەرغەرەی پێبکە، ئەستووری قورگ و ئازاری قورگت کەم دەکاتەوە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G