Spread the love

پیاوێکی ئەندۆنیزی کە پیشەی تابووت دروستکردنە ،کاتێک سەرقاڵی کارەکەی بوو گوێی لە دەنگێکی بەھێز بوو سەرنجی دا نەیزەکێک بەر سەقفی خانووەیەکەی کەوتووە و کونی کردووە و پازدە سانتیم لە حەوشەکەی ڕۆ چووە.

بەردەکە لە جۆری کندریت کاربۆنە کە جۆرێکی دەگمەنە و تەمەنی ٤/٥ ملیار ساڵە و کێشی ٢ کیلۆ و ١٠٠ گرامە.

گرووپێکی تایبەتمەندی نەیزەک لە ئەمریکا لێیان کڕیوە بە ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار دۆلار.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply