Spread the love

چەن هۆکارێکی زۆر گرنگ، هۆکاری ناسنامەی کورد و کوردستانن؟!

ئەم فاکتۆرە ساکارانە هۆکاری سەرەکی ناسنامەی گەلی کورد دەردەخەن، جا ئەگەر هەموو دونیا بیانەوێت ناسنامەی کورد تێک بدەن ، ئەم چەن هۆکارە سەرەکییە ڕێگری لەم جینوسایدە یان لە ناوبردنە دەگرن،”هەڵپەرین”/گۆڤەند:/شایی ، کە بەلای زۆر خەڵکەوە ئەمە شتێکی سەرەتاییە بەڵام ئەمە زۆر گرنگە چونکە ئەم هەڵپەرینە بە هەزاران ساڵ کورد بەکاری هێناوە و لە هەموو چوارپارچەی کوردستان و لە هەموو دونیادا تاقانەیە و مۆرکی کوردبوونی پێوە دیارە.

ئەگەرچی زۆربەی داگیرکەرانی کوردستان وەکوو عەرەب و فارس و بە تایبەت تورک هەوڵی لە ناو بردنی هەڵپەڕکێی کوردی دەدەن بەڵام پێیان نەکراوە و پێشیان ناکرێت، هەڵپەرین گۆڤەند یان شایی سیمبۆڵی کورد بوون نیشان دەدات.

تەنانەت یەکگرنتی کورد لە هەڵپەرینەکەی دا دەبینرێت.

خاڵێکی دیکە کە ئەوەش زمانی کوردیە، زاراوەی کوردی کە زۆر دەولەمەندە و هەموو وشە و پیتەکانی دونیامان پێ دەردەبڕدرێت یان بە ئاسانی پێ دەخوێندرێتەوە و لەگەڵ هەموو زمانەکانی دونیا زۆر بە ئاسانی دەگونجێن، نە وەکوو تورک و فارس و عەرەب کە ناتوانن هەندێک وشە دەرببڕن یان بیدرکێنن یان بە زاریانا بێت.

کورد بە ئاسانی و ساکاری دەتوانێت هەمو پیتیک بخوێنێتەوە وەکوو خۆی بیژێت و بیڵێتەوە، ئەمەش نیشانەی بە هێز بوونی زمانی کوردییە، هەروەها داگیرکەرانی وڵاتەکەمان زمانەکەمانیان دزیوە و بە ناوی خۆیانەوە کەڵکی لێ وەردەگرن بەڵام بەو حاڵەشەوە زمانی .کورد بەهێزی خۆی پاراستوە و دەیپارێزێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply