چارەسەری ئەم دووکەڵەی شارەکانی هەرێم بەتایبەت شاری هەولێر چەند شتێکە، زۆریش ئاسانە و زۆریش بەسوودە، هەم بۆ حکوومەت، هەمیش بۆ خەڵک و هەمیش بۆ داهاتی وڵات.
یەکەم: با حکوومەت شەمەندەفەر و پاس بێنێتە ناو شار و نەهێڵێت زۆرێک تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەت بمێنێت. ئیللا هەندێک تەکسی و ئۆتۆمبێل کە شوێنیان دیاریکراوە. خەڵکیش کەمتر بەنزین و گاز و ڕۆنی ئۆتۆمبێل مەسرەف دەکەن و دووکەڵ و ژەهریش کەمتر دەبێتەوە.
دووەم: هەر ئۆتۆمبێلێک کە دێتە ناو شار، ئۆتۆماتیکەن ٥ هەزار پارەی لێبسەندرێت، لە کاتی هاتنە ژوورەوەی بۆ ئەوەی چیدیکە هەرکەسە و لە ڕاست خۆی چەند سەیارە نەهێنێتە ناو شار.
سێیەم: فیلتەر دابنرێت بۆ کارگە و پاڵاوگەکان، ئەوەش پابەند نەبێت، سزای گەورە بدرێت و ساڵانەش فیلتەرەکانیان پی خاوێن بکەنەوە.
چوارەم: گەر موەلیدەش دەمێنێت، جۆرە موەلیدەیەک بێت، کە دووکەڵی کەمتر دەکات، ئەویش بۆ هەندێک کاتی نەخوازراو بەکار بێت.
پێنجەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دووکەڵ دەکەن، یان کۆن و چاک بوونەوەیان ئەستەمە، سزا بدرێن و دەستیان بەسەردا بگیردرێت.
شەشەم: زۆرێک لە ماڵەکان و کارگە و دووکانەکان و….هتد، بکرێنە تاقە شەمسی بۆ ئەوەی سیستەمی وزەی خۆر هەم بۆ خۆیان بەکار بێنن، هەمیش بیخەنەوە سەر تۆڕی حکوومەت بۆ ئەوەی کە کارەبا زیاد بکات و خەڵکیش کەمتر پارەی کارەبا بدات.
حەفتەم: هەروەها زۆرێک لە خواردنگەکان و ئەو شوێنانەی کە ئیش بە سووتەمەنی دەکەن، ئەوا لە ناو شار دووریان بخەنەوە.
هەشتەم: دارچاندن و دارستان و پارک و گوڵوگوڵزار لە شارەکان زیاد بکرێت.
نۆیەم: پیشەسازی ئۆتۆمبێلەکان بخرێنە درەوەی شار. ئەگەریش ناتوانرێت بگوازرێنەوە، ئەوا بە یاسا هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.
دەیەم: ئەو کەسانەی کە تایە و زەوی و کەرەستەی ناو ماڵ و کارگەکان، دەسووتێنن و دووکەڵ بە ئاسمانا بەرز دەکەنەوە، بیانگرن و سزایان بدەن.
یازدەیەم: با کلتووری پاسکیل سۆاری پەرەی پێ بدرێت و ماتۆڕی دوو تایە و سێتایە و ئەم بابەتانەی کە زۆرن و نایاساین زۆرێکیان دەستیان بەسەردا بگیردرێت.
دووازدەیەم: هەر دووکان و کارگەیەک و کۆمپانیایەک و مۆڵێک و قوتابخانەیەک و زانکۆیەک و….هتد، با ئۆتۆمبێل یان پاسی تایبەتی خۆی هەبێت، یانیش لە پاس و شەمەندەفەری حکوومەت کەڵ وەربگرێت بۆ گواستنەوەی کرێکار و کارمەند و ئەندامەکان و قوتابیان و….هتد، بۆ ئەوەی هەر کەسە و لە ڕاست خۆی بە ئۆتۆمبێلێک نەڕواتە سەر دەوام.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇