Spread the love

سوودی زۆرە تیشکی خۆر،

دەبەخشێتن وزەی زۆر زۆر.

سەرچاوەی ڕووناکییە،

پێکهاتەی خۆراکییە.

هەرچی هەیە زیندەوەر،

لە مرۆڤ و بوونەوەر.

لە وشکانی و لەناو ئاو،

هیچیان ناژین بێ هەتاو.

چەند هەسارەی جۆراوجۆر،

کەوتوونە کۆمەڵەی خۆر.

مانگ و ئەستێرەی ئاسمان

درەوشاوەن لەسەرمان.

هەمووی بەهۆی تیشکی خۆر،

سوود وەردەگرن هەمەجۆر.

ناوی هەڵبەستوان: “بەختیار کەڵهوڕی”

#تیشکی_خۆر #هەڵبەست #پۆلی_چواری_بنەڕەتی #بەختیار_کەڵهوڕی

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G