Spread the love

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند” دووای کۆکردنەوەی زانیاری و بە دوواداچوونی ورد توانرا سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە شوێنەوارە مێژووییەکانەوە لە بازگەی “زەمەقی” دەستگیر بکرێن، کە دووان لە تۆمەتبارەکان دانیشتووی شاری سلێمانی و تۆمەتباری سێیەمیان دانیشتووی شاری هەولێرە”.

ڕاشیگەیاند ” تۆمەتبارەکان شەش پارچە شوێنەواری مێژووییان لە جۆڕی پەیکەر لەناو ئۆتۆمبێلێکدا حەشار دابوو و بە نیازبوون لە ڕێگەی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕەوانەی ئێرانی بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی مادەی ٦٣ی شوێنەوارناسی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G