Spread the love

ئامێرێکی مۆسیقایە، لە نێوان دوو پەنجە دەکرێ و فووی پێدا دەکرێ.

ئیبن سیرین دەڵێ: چەقەوانە لەخەودا، قسەی پڕوپووچ و درۆیە.

ئەگەر بینی ئامێری چەقەوانەی دەژەند، واتە قسەی پڕوپووچ و درۆ دەکات و تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.

ئەگەر بینی کەسێک ئامێری چەقەوانەی پێدا، واتە ئەو کەسە تووشی خەم و مەینەتی دەکات.

ئەگەر دیتی ئامێری سازەکەی شکاند و فڕێیدا، واتە لە درۆکردن و قسەی پڕوپووچ پەشیمان دەبێتەوە و تەوبە دەکات.

ئەگەر بینی بەسەر، ئامێری چەقەوانەی لێدەدا و لێی نەدەزانی، ئەوا ئەگەر کەسەکە خاوەن زانست و زانیاری بوو، واتە خەڵکی فێری زانست دەکات.

ئەگەر کەسەکە نەزان و نەخوێندەوار بوو، واتە پیشەیەک دەگرێتەبەر، کە بەهۆی پیشەکەیەوە، سەرزەنشتی دەکەن.

ئەگەر بینی لەگەڵ چەقەوانە ژەنیندا، چەنگ و نەی لێدان و سەما و بەزم و هەرا و قەرتەنە بوو، نیشانەی خەم و مەینەتی و بەڵا و موسیبەتە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G