Spread the love

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی کەلوپەلی چینی لەخەودا، نیشانەی ژنی خزمەتکارە.

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی کەلوپەلی چینی، نیشانەی ژنی خاوەن پێداویستی و بەئەرکە.

ئەگەر دیتی کەلوپەلی چینی هەبوو، نیشانەی کەنیزەکی بەئەرک و خاوەن پێداویستییە.

ئەگەر بینی کەلوپەلی چینی کڕی، نیشانەی ئەوەیە کەنیزەک دەکڕێت.

ئەگەر بینی کەلوپەلی چینی شکا، نیشانەی ئەوەیە کەنیزەک، یان خزمەتکارەکەی دەمرێت یان هەڵدێت. هەندێک دەڵێن: ژنەکەی دەمرێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی کەلوپەل و کاڵای چینی لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: ژنی خزمەتکار. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: سوود بینین لە ژنان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G