Spread the love

حەڕەم بە عەرەبی واتای شوێنێکی ئاسایش و پارێزراو دەگەینێ.

ئەگەر دیتی لە حەڕەمی کەعبەدا بوو، واتە لە دەرد و بەڵای دونیا پارێزراو دەبێت و حەجی بە نسیب دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی چووە نێو حەڕەم، یان چووە نێو حەڕەمی پیاوێکی گەورە و شکۆدار، واتە لە شەڕ و پیلانی پاشا پارێزراو دەبێت، وە یانیش لەلایەن پاشاوە شتێکی پێدەگات و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: ئەو کەسە پێویستی بە خەڵکی ئەو حەڕەمە دەبێت.

ئەگەر بینی پاشا بانگی کرد بۆناو حەڕەمەکەی خۆی و دوواتر لەوێ نیشتەجێ بوو، واتە دەست بەکاری پاشایەتی دەکات و کارێکی وادەکات کە دەبێتە هۆی بەدناوی ئەو.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ:

ئەگەر بینی چووە نێو حەڕەمی فەرمانڕەوایەکی دادگەرەوە، واتە لەلایەن ئەوەوە فەرمان دەردەچێت.

ئەگەر دیتی چووە ناو حەڕەمی پاشایەکی زاڵم و زۆردارەوە، واتە کارێک دەکات کە پێی بەداناو دەبێ.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G