Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: دیتنی حەوز، خەم و مەینەتییە، چونکە لەحەوزدا، لەناو بەڵا و موسیبەتدا زیاتر ڕوو دەچێت.

ئەگەر بینی لەناو حەوزدا نۆقم بوو، واتە خەمبار و بێنەوا دەبێت.

ئەگەر بینی لەناو حەوزدا خۆی شوشت و خۆی پاک کردەوە، واتە لەخەمەکان ڕزگاری دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لە ئاوی حەوزەکەیدا، حەوزێکی زۆر دروست بوون، واتە خەڵکی ئەو ناوچەیە خەم و مەینەتی ڕووی تێدەکات و هەڵدێن.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G