Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لەخەویدا دیتی حیکمەت و زانستی دەخوێند، واتە بە قورئان خوێندن، کەرامەت پەیدا دەکات.

ئەگەر بینی کتێبی حیکمەت و زانستی دەخوێندەوە، واتە قورئانێک بەدیاری بۆخۆی دەکڕێت.

ئەگەر بینی کتێبی حیکمەتی سووتاند، نیشانەی خراپی و لاوازی ئیمانەکەیەتی.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی پەڕەی کتێبی حیکمەتی دەخوارد، واتە زانست و حیکمەتی زۆر دەخوێنێتەوە.

ئەگەر بینی پەڕەی کتێبی حیکمەتی دەدڕاند، واتە نوێژەکانی بە ئەنجام ناگەینێت.

ئەگەر دیتی کتێبی حیکمەتیان دەخوێندەوە و ئەویش گوێی دەگرت، واتە ئارەزووی خوێندنی زانست و دانایی هەیە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G