Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: پەیکەر لە خەودا، ژنە.

ئەگەر دیتی پەیکەری هەیە، واتە ژن دێنێ.

ئەگەر بینی پەیکەری لە کەسێک کڕی، واتە کەنیزەک دەکڕێت.

ئەگەر بینی پەیکەری هەیە و لە کیسی چوو، یان لەدەستی کەوتە خوارەوە و شکا، واتە ژنەکەی جیا دەبێتەوە و یانیش لە دونیا دەردەچێت و دەمرێت.

ئەگەر روخساری پەیکەرەکەی خۆی بە شێوەیەکی تر بینی، واتە بارودوخ و گوزەرانی، بەسەر ئەو دەستە و گرووپەوەیە کە بینیویەتی.

ئەگەر سێبەری پەیکەرەکان کەوتنە سەر زەوی لە خەویدا، نیشانەی خەم و مەینەتییە، بەتایبەت ئەگەر بە ڕەنگی ڕەش و تاریک دیتی و ئەگەر ئەوەی کە لەسەر دیوار هەڵکۆڵدراوە، ببینێ.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر پەیکەری خۆی بە شێوەیەکی ناشرین بینی، واتە بارودۆخی ژیانی دەگۆڕدرێت.

ئەگەر بینی بە بارودۆخ و شێوەیدا چوویەوە، واتە بەخۆیدا دەچێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ لای خودا.

ئەگەر پەیکەری خۆی بە شکۆوەوە بینی، واتە هەموو کەسێ ڕووی خۆیانی لێ وەردەگێڕن و سزای دەدەن.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی پەیکەری مرۆڤێکی بە پەیکەری ئاژەڵێک گۆڕییەوە، واتە ئەو کەسە، بێ ئیمان و درۆزنە و یانیش قسەی ناشرین بە تایبەتمەندییەکانی خودای مەزن دەڵێت.

ئەگەر بینی پەیکەری کەسێک بە شێوەیەکی تر-کە لە ڕەگەزی ئەو نەبوو-گۆڕا، ئەوا کارێکی سەخت بۆ بینەری خەوەکە دێتە پێش و سەری لێ سووڕدەمێنێ.

بینینی وێنە لە خەودا، پیاوێکە کە درۆ لەگەڵ خودای گەورە دەکات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی نیگارەکان لە خەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: خەم و مەینەتی. دووەم: کەموکورتی لە پێگە و ڕێز و حورمەتدا. سێیەم: ئەمانەتداری لە کارەکان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G