Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەودا دیتی لەشی پەڕی پێوەیە وەکوو باڵندە، واتە ئەو کەسە دەبێتە خاوەن پلە و پایە، بە ئەندازەی ئەو پەڕانەی کە دیتوویەتی و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: بینینی پەڕ لە خەودا، هێزی ڕزگارکەرە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی پەڕی زۆری پێوە بوو و هەڵدەفڕی، واتە گەشت دەکات و کارەکەشی بەباش هەڵدەگەڕێت.

ئەگەر بینی پەڕی باڵندەی پێیە، واتە بە ئەندازەی ئەو پەڕە، خێر و سوودی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی پەڕەکانی هەڵوەرین و لێی کەوتنە خوارێ، واتە لە گەورەیی و پلە و پایە دەکەوێت و ماڵ و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G