Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: پێستەخۆش کردن، نیشانەی کاری خەڵکانە.

ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی کاری پێستە خۆشەکردنی دەکرد، واتە کاری خەڵکی بە ڕاست و دروستی ئەنجام دەدات.

ئەگەر بینی مردووی زیندوو دەکردەوە، واتە کاری پێستە خۆشکردن هەڵدەبژێرێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: پێستەخۆشکردن لە خەودا، والی و دەسەڵاتدارە، کە خەڵکی خانووەکانیان بەو دەسپێرن و میراتی میراتگرەکان دابەش دەکات.

هەروەها پێست لە خەودا، سەروەت و سامان و میراتە.

ئەگەر پێستە خۆشکەرێکی بینی مردووی زیندوو کردەوە، واتە بۆ هەمیشە بەکاری پێستە خۆشکردنەوە سەرقاڵ دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی کاری پێستە خۆشکردن، پیاوێکە کە کارەکان بەهۆی ئەوەوە، بەباشی و دروستی ئەنجام دەدرێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G