Spread the love

وەکوو چەکوشە بەڵام گەورە و زەبەلاحە بۆ شکاندنی گاشەبەرد یان بۆ پانکردنەوەی ئاسن بەکار دێ.

پیک لە خەودا نیشانەی سەرپەرشتیاری و پلە و پایەیە.

ئەگەر دیتی پیکی هەیە، یان کەسێک پێیدا، واتە لەگەڵ کەسێکی گەورە و خاوەن پایەدا، ناسیاوی پەیدا دەکات و سوود و قازانجی لێ دەبینێت.

ئەگەر دیتی پیکەکەی لەکیس چوو، واتە لە قسە کردن و ناسیاوی لەگەڵ ئەو کەسە گەورە و خاوەن پایە دادەبڕێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک کاری ئاسنگەری نەدەزانی و لە خەویدا دیتی کە پیکی بە پۆڵادا دەکێشا، واتە لە نێوان خاوەن پایەکاندا، سیخوڕی و دوو زمانی دەکات و ئاگری دوژمنایەتی خۆش دەکات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G