Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی دیاری لە خەودا، ئەگەر خاوێن و باش بوو، نیشانەی ڕێز پەیدا کردن و پلە و پایەی سەرۆکایەتی و دەسەڵات و ژن و کەنیزەکە و حوکم و لێکدانەوەکەی بەپێی نرخ و بەهای دیارییەکەیە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی پاشایەک دیاری پێدا، واتە لەلایەن سوڵتان و فەرمانڕەواوە، بەو ئەندازەیە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی زانایەک دیاری پێدا، واتە لەو زانایەوە فێری زانست دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی دیارییەکەی پۆشاکێ بوو لە قوماشی جاو، هەروەها باش و سپی یان سەوز بوو، واتە ڕێز و پلە و پایەی دونیا و دووارۆژی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی دیارییەکەی لە پارچە و جلی ئاوریشم بوو، واتە ڕێز و ڕزق و ڕۆزی دونیای دەست دەکەوێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G