Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێ بینی پاڵتاوی لەبەردا بوو و لە خزمەتی حاکمی وڵاتدا بوو، ئەوا ناوی چاکە و ستایشکردنی لە لای خەڵک نامێنێت.

ئەگەر جلەکانی لە بری پاڵتاو و موشەما بوو، واتە لە دونیادا سوود و قازانجی پێدەگات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی پاڵتاوەکەی خوری یان کەتان یان لۆکە بوو، کە ڕەنگی مەیلە و سەوزی دەنواند، نیشانەی چاکەیە، بەڵام پاڵتاوی زەرد، نیشانەی ئازار و نەخۆشییە.

ئەگەر پاڵتاوە بارانییەکەی وەنەوشەیی تۆخ یان شین بوو، نیشانەی گوناە و تاوانە.

ئەگەر پاڵتاوی بارانی سپی بینی، نیشانەی خێر و قازانجە کە لە شوێنێکەوە پێی دەگات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply