ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لەپی دەستەکان لەیەک دەدرێن، واتە لە خزمەکانی جیا دەبێتەوە و هەروەها دەشڵێن: لەو شوێنەدا شایی دەبێت و بووک دەگوازرێتەوە.
ئەگەر دیتی لەپی دەستەکان، ماندوو و شەکەت بوون، نیشانەی ئەوەیە لە گەشتدا دەمێنێتەوە.
ئەگەر لەخەویدا، لەپی دەستەکانی بە کراوەیی و بەهێزی بینی، نیشانەی دەستکراوەیی ئەو کەسەیە.
ئەگەر بەپێچەوانەی ئەمەی بینی، نیشانەی دەست نوقاوی ئەو کەسەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی چەپڵە لێدان لەخەودا، شەش واتای هەیە:
یەکەم: دستکراوەیی. دووەم: پارە و سامان. سێیەم: سەرۆکایەتی. چوارەم: منداڵ. پێنجەم: دلێری. شەشەم: ژنهێنان بە حەرامی.
#دەست #لەپی_دەستەکان #دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە
Discover more from Kurdzanist is a scientific and social site
Subscribe to get the latest posts sent to your email.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇