Spread the love

بینینی دەریا لەخەودا، پاشا یان زانایەکە.

ئەگەر دیتی ئاوی دەریا ڕووناک-ڕۆشن و مەنگ بوو، نیشانەی پاشای زانا و خاوەن شکۆیە.

ئەگەر لێڵ و مەنگ بوو، خراپەکار و زاڵمە.

ئەگەر بینی هەندێک لە ئاوی دەریای خواردەوە، ئەوا بەقەدەر ئەوەی خواردوویەتیەوە، گەورەیی و ڕێز و دەدۆزێتەوە-پەیدا دەکات.

ئەگەر بینی لەناو ئاوی دەریادا بە مەلەوانی هاتە دەرەوە، واتە لە گرتووخانە-بەندیخانە-زیندان و خزمەتکردنی پاشا، بەسەلامەتی دێتە دەرەوە.

ئەگەر دیتی لەناو دەریا نوقوم بوو و مرد و دواتر کەوتە سەر ئاو، واتە بەکاری دونیاوە سەرقاڵ دەبێت و لەناو ڕق و کینەدا نقوم دەبێت.

ئەگەر بینی نقوم بوو و جارێکی تر لەناو دەریا هاتە دەرەوە، واتە کار و فرمانی دونیای کۆتایی دێت.

ئەگەر بینی لە دوورەوە سەیری دەریای دەکرد و لێ نزیک نەدەکەوتەوە، واتە ئۆمێدی بەهەرشتێک هەبێ، پێناگات.

ئەگەر بینی لەسەر ئاوی دەریا وەستابوو، بەشێوەیەک قاچەکانی تەڕ نەبوون، واتە لە ئاگری دۆزەخ بەدوور دەبێت و کارەکانی دونیای بۆ ئاسان دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی لەناو دەریادایە، واتە خزمەتی پاشا دەکات، یان دەبێتە ملکەچ و فەرمانبەرداری پیاوێکی زانا و پایەبەرز.

ئەگەر بینی لەناو دەریادا سەرسام بوو، واتە کارەکانی لە مەترسیدان.

ئەگەر بینی لە ئاوی دەریا هاتە دەرەوە، خەم و خەفەتی نامێنێت.

ئەگەر بینی لە ئاوی دەریای خواردەوە و ئاوەکە سارد بوو، ئەوا:

ئەگەر بینەری خەوەکە زانا بوو، ئەوا بەهرەی تەواو لە زانست وەردەگرێت.

ئەگەر بینەری خەوەکە لە پیاوانی پاشا بوو، واتە لە لایەن پاشاوە پارێزراو دەبێت، یان فێری زانست دەبێت و بەهرە لە زانست وەردەگرێت.

ئەگەر بینی لە ئاوی دەریای خواردەوە، کە زۆر گەرم بوو، واتە گوناه و تاوان دەکات و لێکدانەوەکەی خراپە.

ئەگەر دیتی ئاوی دەریا بۆگەن و ناخۆش بوو، واتە نەیارێکی سەختی دێتە بەردەم و بەهۆی ئەو نەیارەوە، مەترسی توندی لەسەرە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی چووە نێو ئاوی دەریاوە، واتە لە خواپەرستیدا سەرکەوتوو و بەردەوام دەبێت.

ئەگەر دیتی ئاوی دەریا زیاد بوو، واتە لەشکر و سوپای پاشا زیاد دەبن.

ئەگەر دیتی ئاوی دەریا کەمی کرد، لەشکری پاشا لەناو دەچن و دەمرن.

ئەگەر بینی هەندێ لە ئاوی دەریای خواردەوە و هیچی لێ نەهات، واتە یان پاشایەک یان زانایەک دەکوژێت و لەناوی دەبات.

ئەگەر بینی ئاو لە دەریاکان و ڕووبارەکان کۆبوونەوە، واتە پاشای ئەو ناوچەیە، سەروەت و سامانی خۆی بەیەکجاری کۆدەکاتەوە.

ئەگەر دیتی شەپۆلی دەریا سەری هەڵدا و جیهان بە هەوری تاریک داپۆشرابوو، نیشانەی گوناه و تاوانی ئەو دەڤەرەیە.

ئەگەر بینی شەپۆلێک لە دەریا سەری هەڵدا، یان لە دەریا ڕاوی دەکرد، ئەوا بەو ئەندازەیە و بەقەدەر ئەوە، رزق و رۆزی حەڵاڵ پەیدا دەکات و ڕزق و ڕۆزی بەسەر خزم و کەسەکانیدا دەڕژێت.

ئەگەر بینی ئاوی دەریا سوێر-سۆڵ بوو، ئەوا واز لە کار و کاسبی حەڵاڵ دەهێنێت و خەریکی کاری حەرام دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G