Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی دێو لەخەودا، دوژمنێکی گەورە و فڕیودەرە.

ئەگەر کەسێک بینی دێو ئەوی ڕاوناوە، ئەوا دەبێت، تەوبە بکات لەو کارە خراپانەی کە کردوویەتی، تاکوو دوژمنان نەیکەنە ئامانجی خۆیان و بەسەریدا زاڵ نەبن.

ئەگەر بینی لەگەڵ دێو شەڕی دەکرد و زاڵ بوو بەسەر دێوەکەدا، واتە دینەکەی ڕاست و بیروباوەڕەکەی بەهێزە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی دێو، دڵخۆش و شادومانە، واتە ڕوو لە خراپەکاری دەکات و بە هەوا و ئارەزووەوە سەرقاڵ دەبێت.

ئەگەر بینی دێو خەمبارە، واتە ئەو کەسە، سەرقاڵی چاکە و خواپەرستی دەبێت.

ئەگەر بینی دێو جلەکانی لەبەر داکەند، ئەوا ئەگەر کرێکار بوو، لەسەر کارەکەی لادەدرێت.

ئەگەر جووتیار بوو، تووشی هەژاری دەبێت، ئەگەر دیتی دێوەکان ئەویان بە ئەسیری-دیلی برد، واتە بە رسوایی ناوبانگ دەردەکات.

ئەگەر بینی لەگەڵ دێو قسانی دەکرد، واتە لەگەڵ دوژمن و ئەهلی چاکەکاران یەک جۆر مامەڵە دەکات و خوای گەورەش مرازی ئەوانە ناهێنێتە دی.

ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێ: ئەگەر بینی لەگەڵ دێو، خواردن و خواردنەوەی دەخوارد، نیشانەی ئەوەیە کە لە خراپە تێوە دەگڵێت و فەرمانبەرداری دێوەکان دەکات.

ئەگەر بەپێچەوانەی ئەوەوە خەوەکەی بینی، واتە بۆ رێگای خێر و چاکە دێت و دەبێتە ملکەچ و فەرمانبەرداری ئایین.

ئەگەر بینی دێوی گرت، یان دێوەکە چووە سکیەوە، واتە سەرقاڵی خراپەکاری دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دێو لەخەودا، شەش واتای هەیە:

یەکەم: دوژمن. دووەم: خراپەکاری لە دین. سێییەم: هەوا و ئارەزووی خود. چوارەم: دوورکەوتنەوە لە خواپەرستی. پێنجەم: دوورکەوتنەوە لە چاکەکاران. شەشەم: خواردنی شتی حەرام.

#دێو #درنج #دێوزمە #کوردزانست #دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە #Xewnnamey_kurdî

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G