Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی خێمەی بۆ خۆی هەڵدا یان کەسێک خێمەی بۆ ئەو هەڵدا و تێدا دانیشت، ئەوا ئەگەر کەسەکە خۆی سەرباز بوو، سەرەوەت و سامانی وەچەنگ دەکەوێ، بە هێندەی گەورەیی و بچووکی ئەو خێمەیە.

ئەگەر بازرگان بوو، گەشت دەکات و لەو گەشتەیدا خێر و قازانجی دەست دەکەوێت.

ئەگەر خێمەی ڕەش و گەورەیی دیت، نیشانەی خەم و مەینەتییە. ئەگەر خێمەی کۆنە و دڕاوی بینی، واتە زەرەر و زیانی پێدەگات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لەناو خێمەوە چووە دەرەوە، ئەوا لە ڕێز و حورمەت و گەورەیی دەکەوێت.

ئەگەر بینی پاشا لەناو خێمەکەی دانیشتبوو، واتە کارەکەی باش دەبێت و بەسەر دوژمندا سەردەکەوێت.

ئەگەر بینی پاشا لەناو خێمەکەی دانیشتبوو، واتە کارەکەی باش دەبێت و بەسەر دوژمندا سەردەکەوێت و کارەکەی بە رێکۆپێکی بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لەخەودا بینینی خێمە لە ڕۆژدا، کەسێکە کە کاروباری گەورە بەرپرسان و پاشایان پێکەوە گرێ دەدات و چاکی-چێ دەکات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G