Spread the love

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بەڕەکۆن لە خەودا، هەژارێکی چاکەکار و لە خواترس و بڕوادارە و لە سەر بەڵێن و ماڵ و سامانەکەی ئەمانەتدارە.

ئەگەر بینی پەڵاسێکی داپۆشراوی هەیە، ئەوا لەگەڵ کەسێکی لەو شێوەدا، دەکەوێتە قسەکردن و لەلایەن ئەو کەسەوە خێر و قازانجی پێدەگات.

ئەگەر بینی پەڵاسی زۆری هەن، ئەوا بەقەدەر ئەو پەڵاسانە، ڕزق و ڕۆزی بەدەست دێنێت.

لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: ڕەشماڵ یان بەڕەکۆن و پەڵاس، ماڵی حەڵاڵە.

ئەگەر لە خەودا دیتی پەڵاسی تازەی دۆزییەوە، واتە ژنێکی خۆپارێزی دەوڵەمەند دەخوازێت و لە لایەن ئەو ژنەوە خێر و قازانجی پێدەگات.

ئەگەر کابرایەک بینی پەڵاسی نوێی کڕی، واتە کەنیزەکێکی خۆپارێز دەکڕێت و لە لایەن ئەو کەنیزەکەوە خێر و قازانجی پێدەگات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply