Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بەور گیانلەبەرێکە لە گیانلەبەرە دڕندەکان و دوژمنی شێرە و بینینی لە خەودا نیشانەی دوژمنی بەهێز و دلێرە، بەڵام پیرۆز و بەبەزییە.

ئەگەر بینی لەگەڵ بەوردا شەڕی دەکرد و بەزاندی، واتە بەسەر دوژمندا زاڵ دەبێت.

ئەگەر بەورەکە ئەوی بەزاند، واتە دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

ئەگەر بەورەکە لێی ترسا و هەڵهات، واتە لە دەستی دوژمن پارێزراو دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: بینینی پێست و تووکی (مووی) بەور لە خەودا، نیشانەی ماڵ و قازانجی داراییە کە لە دوژمنەکەیەوە بەدەستی دەگات، بە قەدەر ئەوەی کە بینیویەتی.

ئەگەر لەسەر پشتی بەور دانیشتبوو و دەستەمۆ و گوێڕایەڵی ببوو، واتە دوژمن دەستەمۆ و گوێرایەڵی ئەو کەسە دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply