Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ساز لە خەودا، تانە و تەشەر، ناحەق و باتڵ، قسەی درۆ و شتی ئەستەمە.

ئەگەر بینی سازی ساز دەکرد، واتە قسەی درۆ و مەحاڵ دەکات و بە درۆەوە ستایشی کەسێک دەکات و پیایدا هەڵدەدات.

ئەگەر کەسێک لە لای ئەودا سازی چاک دەکرد، واتە گوێی لە قسەی درۆ و شتی ئەستەم دەبێت.

ئەگەر لەگەڵ سازدا، چەنگ و چەقەوانە و نەی لێدەدا، نیشانەی خەم و مەینەتییە کە بەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرەدا دێت.

ئەگەر سازەکەی شکا یان دای بە زەویدا، واتە لە درۆ و ناڕەوایی پەشیمان دەبێتەوە و تەوبە دەکات.

ئەگەر نەخۆش بوو و سازی دروست دەکرد، نیشانەی مەرگی کەسەکەیە.

ئیبراهمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر لێزانێک سازی بە سازەکەی ئەو لێدەدا و خۆی نەیدەزانی ساز لێبدات، ئەگەر بینەری خەوەکە زانا و ڕۆشنبیر بوو، زانست و قسەی خێر بەخەڵک دەڵێتەوە و شارەزای ئەم سێ زانستە دەبێت.

یەکەم: تەفسیر و لێکدانەوە. دووەم: شارەزایی لە بنەماکانی ئایین (فیقهـ). سێیەم: چیرۆک سەربوردە.

ئەگەر بینەری خەو نەزان و داماو بوو، کارێک دەکات کە بەهۆیەوە خەڵک لۆمەی بکەن.

ئەگەر گوێی لە ئاوازی ساز بوو، هەواڵی ژنێکی گەورەی پێدەگات، کە دوواتر لەگەڵ ئەو ژنە خۆشەویستی دەکەوێتە نێوانیان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply