Spread the love

نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی(١٩٤٥) وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دامەزرا.

ئەگەر مافی مرۆڤ لە قۆناغی دەستووریدا و لە بەندە دەستووریەکاندا جێگەی کرابێتەوە ئەوا لەم قۆناغەدا لە ڕێگەی چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتییەوە واژوێکی نێودەوڵەتی پێدەبەخشرێ، سنووری دەوڵەتان دەشکێنێ و چەمکێکی نێودەوڵەتی لە خۆدەگرێت.

لەم قۆناغەدا چەندین کۆبوونەوە و کۆنفرانس لە نێوان وڵاتاندا بەسترا، هەندێکیان بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی نێوانیان و هەندێکی تریشیان بۆ جێگیرکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەی تایبەت بە مافی مرۆڤ، لەوانە؛ واژۆکردنی پەیماننامەیەک بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی، نەهێشتنی بازرگانی کردن بە ماددە بێهۆشکەرەکان، مافی کەمینە چەوساوەکان، ڕێکەوتننامەی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان، پارێزگاریکردنی مۆڵکدارێتی پیشەسازی و ئەدەبی و هۆنەریی، بەگژداچوونەوەی جیاوازیکردن بە هۆی ڕەگەزەوە، جیاوازی ژنان…هتد.

هەروەها پاش نەمانی کۆمەڵەی گەلان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی(١٩٤٥) وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دامەزرا، کە سەرکەتووانە توانیویەتی تا ئاستێکی باش برە و بە مەسەلەکانی مافی مرۆڤ بداو لە رێگەی کارکردنیەوە پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ بچەسپێنێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply