Spread the love

دەبێ ئەوە بزانین کە هێزەکانی کوردیش لە پاڵ هۆکارەکانی تر ڕۆڵیان هەبوو لە سەرخستنی لایەنی عوسمانی لەم شەڕەدا، چونکە بە هۆی ناڕەزایی لە سیاسەتی چەوتی شا ئیسماعیل لە لایەک و هەوڵەکانی “مەلا ئیدریسی بەدلیسی” (کە کەسێکی پایەبەرزی سیاسی و ئایینی کورد بوو لای سوڵتان سەلیم) لە لایەکی تر، شازادە و میر و سەرکردەی کورد بە هێزەکانیانەوە هاتنە ڕێزی لەشکری عوسمانی لە چادێران.

هەر بۆیەش سوڵتان لە دوای سەرکەوتنی، لە نامەیەکی تایبەتدا ستایشی میرەکانی کوردی کرد و هەواڵی ئەم سەرکەوتنەی لە نێوانیاندا ڕاگەیاند.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply