دیارترین میرنشینە کوردیەکانی ئەو سەردەمە ئەمانە بوون
١- میرنشینی لوڕی مەزن(میرنشینی فەزلەوی): لوڕستان هەرێمی سەخت و شاخاوی و پڕ هەڵدێرە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک لە مێژوو نووسان ئاماژە بە سەرهەڵدانی دەسەڵاتی سیاسی کوردی لەسەدەی(دەیەم)ی زاینییەوە دەکەن کە لە لوڕستان و بەختیاری دەرکەوتووە. باپیرە گەورەی میرانی بنەماڵەی لوڕستان “ئەبوو حەسەن فەزلەوی” بوو بۆیە میرنشینەکە ناونرا بە میرنشینی فەزلەوی. پەیوەندی سیاسیان لەگەڵ مەغۆل(ئیلخانی و جەلائیری) و مەمالیکان پیک هێناوە و پەرەیان بە حوکمڕانی و ئاوەدانی وئابووری داوە.
فەرمانڕەوایان و میرانی میرنشینی فەزڵەوی (لوڕی گەورە):
١- ئەبول حەسەن فەزڵەوی
٢- عەلی کوڕی ئەبو حەسەن
٣- محمدی کوڕی عەلی
٤- ئەتابێک ئەبو تاهیری کوڕی محمد
٥- ئەتابێک هەزار ئەسپ کوڕی ئەبو تاهیر
٦- ئەتابێک توکلە کوڕی هەزار ئەسپ
٧- ئەتابێک شمس الدین کوڕی هەزار ئەسپ
٨- ئەتابێک یوسف شا کوڕی شمس الدین
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇