ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ مرۆڤ تا سکاڵا و ناڕەزایی خۆی ڕابگەینێ، تەنانەت گەر پێشلکار و شکایەت لێکراو دەوڵەت و دەزگاکانیشیبن.
ئەو جۆرە مافانەن کە بە مافە کلاسیکییەکان ناسراون، بە چوارچێوەی دەستەبەرکردنی ئازادی و مافی تاک و ڕێگرتن لە دەستێوەردانی حکوومەت و چالاکییەکانی مرۆڤ دەخولێنەوە. بە هۆی گرنگی و کاریگەرێتیان لە بنیاتنانی مرۆڤ و پێکهێنانی کۆمەڵی مەدەنی، لە چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتننامەی نێوەدەڵەتیدا، شوێنیان بۆ کراوەتەوە پێگەی جیهانی و نیو دەوڵەتیان بۆ دیارکراوە، پەیماننامەی مافە مەدنی و سیاسییەکانی ساڵی (١٩٦٦) کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا، گرنگترینی ئەو پەیماننامەیە، کە دەبێ دەوڵەتان جێبەجێی بکەن و لەم ڕێگایانەی خواریشەوە پابەندیبن:
ئەلف: ئەنجامدانی چاکسازی یاسایی و دەستووری.
بە: ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ مرۆڤ تا سکاڵا و ناڕەزایی خۆی ڕابگەینێ، تەنانەت گەر پێشلکار و شکایەت لێکراو دەوڵەت و دەزگاکانیشیبن. لێکۆڵینەوە و بینینی سکاڵاکانیش، دەزگایەکی دادوەریی گونجاو و یاسایی دادپەروەری وایان بۆ زامن و مسۆگەر بکرێ، تا هەر بڕیارێکی دادگا کە لە بەرژەوەندی سکاڵاکەر دەربچێت، جیبەجێبکات.
دەگونجێ لێرەدا ئاماژە بۆ هێڵە گشتییەکانی ئەو مافانە بکرێت:
١- مافی گەل و نەتەوەکان لە دیارکردنی چارەنووس وکەڵک بینین لە بەکارهێنانی ئازادانەی سەروەت و سامانە سرووشتییەکان.
٢- مافی ژیان، دەبێت لە ڕێی یاساوە بپارێزێت و کەسیشی لێبێبەش نەکرێت.
٣- قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و ئازارگەیاندن بە جەستەی مرۆڤ، سزای قورس و کەرامەتشکێنی بەرەوڕوو نەکرێتەوە.
٤- قەدەغەکردنی کۆیلەیەتی و کارپێکردنی ناڕەوا بە مرۆڤ.
٥- پاراستنی باری ئاسایشی کەسێتی مرۆڤ و قەدەغەکردنی گرتنی ناڕەوا.
٦- لەبەردەم یاسا و دەسەڵاتی دادوەریدا یەکسانبن.
٧- ئازادی بیروڕا و ئایین.
٨- پێکهێنانی کۆمەڵە و ڕێکخراوە سیاسییەکان و بە ئەندامبوون تیایاندا.
٩- مافی خێزان و هاوسەرگرتن.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇