Spread the love

بەشی نۆیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاسک-مامز:

ئەگەر بینی گەروو و ملی کارمامزی بڕی، ئەوا پەردەی کچێنی کچێک دەدڕێنێ.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ئاسک و مامزی گرت، ئەوا کەنیزەکێکی باشی دەست دەکەوێ.

ئەگەر بینی گەروو و ملی کارمامزی بڕی، ئەوا پەردەی کچێنی کچێک دەدڕێنێ.

ئەگەر سەری ئاسکەکەی لە سەرووی گەروویەوە بڕی، ئەوا بە ناشەرعی لەگەڵ کەنیزەکێک سێکس دەکات.

ئەگەر پێستی ئاسکی کەوڵ دەکرد، ئەوا لەگەڵ ژنێکی نەناس و خراپدا زینا دەکات.

ئەگەر پێستی ئاسکی دەخوارد، لە لایەن ژنێکی جوانەوە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بووە خاوەنی پێستی ئاسک، یان گۆشت، یان بەزەکەی، ئەوا بە هۆی ژنەوە، پارە و سامانی پێدەگات.

ئەگەر کارمامزی کوشت، واتای ئەوەیە کە بە هۆی زاڵبوونی ژنەکەیەوە خەفەتبار و زووخاوە سک دەبێ.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی بەبێ ئەوەی گەڕی و گولی ئاسکەکە لابچێت و ئاسکەکەی خست و سەری بڕی، واتای ئەوەیە پەردەی کچێنی کەنیزەکێک یان ژنێک لا دەبات.

ئەگەر لە کاتی ڕاو و شکاردا، ئاسکی خست و سەری بڕی، نیشانەی دەستکەوتە.

ئەگەر بینی ئاسک لە ماڵەکەیدا مردار بوویەوە، ئەوا بە هۆی ژنەوە تووشی خەم و خەفەت دەبێ.

ئەگەر بە بەرد، یان بە تیر لە ئاسکی دا، ئەوا ژنێک قسەی ناڕەوا و ناشایستەی پێدەڵێت.

جابری مەغریبی دەڵی: ئەگەر بینی بەچەکە (فەرخە) مامزی گرت، یان کەسێک پێی دا، ئەوا کەنیزەکێک منداڵی دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاسک لە خەودا، چوار لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

یەکەم: ژن. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: منداڵ. چوارەم: سوود وەرگرتن لە ژنان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply