Spread the love

 گرنگترین خواوەندەکان لای سۆمەریەکان و ئەکەدیەکان:

کۆمەڵەی یەکەم: ئەو سێیانەی دەگرێتەوە سرووشت بەرجەستە دەکەن:

١- ئانۆ: خواوەندی ئاسمان، سەروەری ئاسمان و هێماکەی ژمارەی ٦٠ بووە، یەکەیەکی تەواوە لە بیروباوەڕی حیسابی سیستەمی سۆمەریەکان (ئانۆ) باوکی هەموو خواوەندەکان بوو، لە شاری (وەرکا)دەیان پەرەست.

٢- ئەنلیل: سەروەری (هەوا)، لە داستانەکان و دروشمە ئایینیەکاندا ڕۆڵی مەزنی هەیە. هەروەها خواوەندی دەسەڵاتیش بووە. بۆیە هەندێک جار ڕکابەری لەگەڵ (ئانۆ) دەکات، هێماکەی ژمارەی ٥٠ بووە، لە شاری (ئۆفەر) دەیان پەرست.

٣- ئەنکی: خواوەندی (زەوی)، هێماکەی ژمارەی ٤٠ بووە، لە شاری (ئەریدو) پەرستگای هەبوو، بابلیەکان ناویان لێنا (ئەیا)، بە خواوەندی (ژیری) ناسراوە.

لە بیروباوەڕی مرۆڤی دێرین ئەم خواوەندە خێرخواز و دۆستی مرۆڤ بوو.

کۆمەڵەی دووەم:

ننار: خواوەندی (مانگ)، لە شاری (ئوور) پەرستگای هەبوو. هەروەها لە شارەکانی کوردستان وەکوو ( حەڕان) دەیان پەرەست. ئەکەدیەکان پێیان دەوت (سین).

٢- ئۆتۆ: خواوەدنی (ڕۆژی) سۆمەریەکان بوو ئەکەدیەکان پێیان دەوت (شمش) لە دوو شاری (سپار) و (لارسا) دەپەرسترا، بە خواوەدنی هەق و دادوەری ناسراوە. بە سەرچاوەی (یاسا) دانراوە لە وێنەکەی و لە میلی حەمورابیدا کێشراوە.

ئینانا: خواوەدنی جوانی و جەنگ و دەسەڵات بوو، بەڵام سۆمەریەکان لە شاری (وەرکا) دەیانپەرەست، بابلیەکان پێی دەڵێن: (عەشتار) هەسارەی سبەینان(زوهرە) هێماکەی بوو…

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply