Spread the love

ئیلۆن ماسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ڕەنگە بەم زووانە دەست بە هەوڵەکانی بکات بۆ دروستکردنی ئیمەیڵێک کە بەستراوەتەوە بە پلاتفۆرمی ئێکس بە ناوی XMail. لە وەڵامی بەکارهێنەرێک کە کێبڕکێی خزمەتگوزارییەکی لەو شێوەیەی لەگەڵ جیمەیڵ بە “باش” پێناسە کرد، وتی کە دروستکردنی ئێکسمەیڵ لە لیستی کارەکانیدایە.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خزمەتگوزاری نوێی XMail لە جیمەیڵ پارێزراوتر دەبێت و هەروەها بە هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ ئەکاونتی بەکارهێنەران لە X کاردەکات. ئەم دوو سوودە دەتوانێت ببێتە زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ جیمەیڵ.

هەروەها ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بووەتە هۆی زیادبوونی فێڵەکان بە ناوی XMail. هەندێک کەس ئەم دەرفەتەیان بەکارهێناوە و زانیاری بەکارهێنەرانی نائاگاداریان دزیوە بەناوی ناو تۆمارکردن بۆ ئەم ئیمەیڵە نوێیە. ئەم خزمەتگوزارییە تا ئێستا بە فەرمی بەردەست نەکراوە و نازانرێت کە ئایا بەڕاستی کۆمپانیای ئێکس بەنیازە ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش بکات یان نا.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G